فڕۆکەیەکی فریاکەوتن لە ناوچەی فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا کەوتە خوارەوە.
کەناڵی هەوڵی NBCی ئەمریکی ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی فریاکەوتن سەر بە کۆمپانیای Jet Rescue Air Ambulance لە نزیک فرۆشگایەک لە ناوەندی شاری فیلادێلفیا کەوتووەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای Jet Rescue Air Ambulance، فڕۆکەکە چوار کەسی تیمی فڕۆکەوانی و دوو کەسی دیکە سەرنشینی بووە و لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسانەش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە ئەگەری زیندوومانەوەی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ئەستەمە.
بە پێی ئەو دیمەنانەی کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوی کراوەتەوە، بە هۆی کەوتنەوەی فڕۆکەکە ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.