سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لەلایەن پاسێكی نەفەرهەڵگرەوە لە پارێزگایەكی عێراق، زیاتر لە 40 كەس بوونەتە قوربانی.
رووداوەكە لەسەر رێگەی خێرای نێوان دیوانییە – نەجەف روویداوە بەهۆی ئەوەی پاسێكی نەفەرهەڵگر لەسەر رێگە كۆنتڕۆلی لەدەستداوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 36 كەسی دیكەش بریندار بوون كە بارودۆخی تەندروستی هەندێك لە بریندارەكان سەختە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاندبوو كە رووداوەكانی هاتوچۆ لە عێراق زیادیان كردووە بەشێوەیەك كە تەنیا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024 زیاتر لە هەزار كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.