Erbil 2°C شەممە 01 شوبات 04:16

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەشوهەوا سارد دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێـت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە".

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند "بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێکی دیكەش نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی".

كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.