سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند كە هەردوو وڵاتی میسڕ و ئوردن پێشنیارەكەیان قبووڵ دەكەن بۆ پێشوازیكردن لە هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە دانیشتووانی غەززە.
دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێش پێش ئێستا پێشنیاری كردبوو هاووڵاتییانی فەڵەستینی دانیشتووانی غەززە بگوازرێنەوە بۆ هەردوو وڵاتی میسڕ و ئوردن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: ئێمە لە ماوەی رابردوودا زۆر كارمان بۆ میسڕ و ئوردن كردووە، پێموایە ئەوانیش داواكارییەكەی ئێمە ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاند: هەردوو وڵاتەكە پێشوازی لە دانیشتووانی غەززە دەكەن.
ئادەم بووهلەر راوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری دیلەكان رۆژی چوارشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو: ئێمە پێشنیاری خۆمان كردووە، ئەگەر میسڕ و ئوردن بە پێشنیارەكەمان رازی نین با چارەسەرێكی دیكەی گونجاو پێشكەش بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.