Erbil 2°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 03:07

كێشە دروست بووە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە بەلجیكا راگیراون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی بەلجیكا بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان داخرا بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی هونەرییەوە.

فڕۆكەخانەی بڕۆكسل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی هونەری لە سیستەمی چاودێری جوولەی ئاسمانی، ئێستا ناتوانرێت هیچ گەشتێكی فڕۆكە لە بەلجیكا ئەنجام بدرێت.

بڵاویشی كردەوە: گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی بەلجیكا راگیراون و دیاریش نییە ئەم راگرتنە تا كەی بەردەوام دەبێت.

میدیاكانی بەلجیكا ئاشكرایان كرد كە لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆوە كێشە لە سیستەمی چاودێری جوولەی ئاسمانی دروستبووە و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی بەلجیكا راگیراون.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە ئەو فڕۆكانەی بەناچاری یان بەبێ ئاگاداری هاتوونەتە نێو ئاسمانی بەلجیكا، داوایان لێ كراوە لە فڕۆكەخانەكانی وڵاتانی دراوسێ بنیشنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.