Erbil 8°C ھەینی 31 کانوونی دووەم 03:27

ئاشكرا بوو.. ئەوانەی سەلوان مۆمیكایان كوشتووە دوو گەنجی عێراقین

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو هاووڵاتی گەنجی عێراقی سەلوان مۆمیكایان كوشتووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراون.

سەلوان مۆمیكا ئەو كەسەی لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك كۆپیی قورئانی سوتاندبوو، شەوی رابردوو لەنێو شوقەكەی خۆی لە شاری سۆدەرتلیەی لە وڵاتی سوێد تەقەی لێ كرا و كوژرا.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە بكوژی سەلوان مۆمیكا دوو گەنجی عێراقین، یەكێكیان خەڵكی فەلووجەیە و ئەوەی دیكەشیان خەڵكی مووسڵە.

پۆلیسی سوید لەبارەی تۆمەتبارانی كوشتنی مۆمیكا رایگەیاند كە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كردووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.