Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 19:40

سەرۆکوەزیرانی میسر بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ گەیشتە بەغدا

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا مەدبولی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی میسر بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەلایەن وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەسیر داوود غرێری پێشوازی لێکراوە.

چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی لە میانی سەردانەکەی بەغدا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.