فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام بە دەنگی فەرماندەی گرووپە چەكدارەكان بە سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر دەستنیشان كرا.
ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرجەم فەرماندەی گرووپە چەكدارەكان لە دیمەشق كۆبووەوە.
بەگوێرەی میدیاكانی سووریا، لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندەی گرووپە چەكدارەكان رەزامەندییان دەربڕیوە ئەحمەد شەرع ببێتە سەرۆك كۆماری عەرەبی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر.
ئەحمەد شەرع هەر لەنێو كۆبوونەوەكەدا وتارێكی بەناوی (سەركەوتنی شۆڕشی سووریا) پێشكەش بە گەلی سووریا كرد.
لە وتارەكەدا سەرۆكی هەڵبژێردراوی سووریا ئاماژەی بەوەداوە كە بەر لە چەند مانگێك بە هاوكاری خودا و گەلی سووریا توانیان رژێمی بەشار ئەسەد بڕوخێنن و وڵاتەكەیان لەدەست زوڵم و زۆرداری رزگار بكەن.
دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان بەرەبەیانی رۆژی 8ی كانوونی یەكەمی 2024 لە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریاوە ئازادكردنی دیمەشقی پایتەخت و كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.