Erbil 2°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 08:17

بۆ یەكەمجار ناسا دەنگە ترسێنەرەكەی گەردوون بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمەریکا (ناسا) بۆ یەكەمجار ئەو دەنگەی بڵاو كردەوە كە لە قوڵایی گەردووندا تۆماركراوە، دەڵێت ئەمە دەنگی كونە رەشەكەیە كە 250 ملیۆن ساڵی دەنگی لە زەوییەوە دوورە.

دەنگەكە لە گەردووندا بە گوێی ئاسایی نابیسترێت بەهۆی نزمی شەپۆڵەكانەوە، بەڵام ئاژانسی ناسا دەستكاری دەنگەكەی كردووە و پلەی شەپۆڵەكانی بۆ 57 و 58 پلە بەرز كردۆتەوە تا بەگوێی ئاسایی ببیسترێت.

ئەم دەنگانە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2023 تۆماركرابوو، زانایانی فەلەكناسی ئەو كات رایانگەیاندبوو كە ئەم دەنگانە لە ئەنجامی غازی گەرم و پلازمای دەوروبەری كونی رەش دروستبووە.

زاناكان سەبارەت بە دەنگەكە پێیانوایە دەنگێكی تایبەت و ترسێنەرە كە بە گرژی و تووڕەبوونی گەردوون دەچێت.

ڤیدیۆ: دەنگە ترسێنەرەكەی گەردوون:-

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.