Erbil -0°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 07:57

ئەمشەو لە هەولێر چەند كامێرایەكی دیكەی تۆماركردنی سەرپێچی دەكەونە كار

کوردستان TV
100%

ئەمشەو سێشەممە لە سەنتەری شاری هەولێر چەند كامێرایەكی دیكەی تۆماركردنی سەرپێچی دەكەونە كار، بۆیە داوا لە شوفێران دەكرێت پابەندی رێنماییەكان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران بڵاوی كردەوە "ئەمشەو دوای کاتژمێر 12:00 کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لەم چوارڕیانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەونە کار".

بڵاویشی كردەوە "كاركردنی كامێراكان بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ تاوەکو ڕێکەوتی 7/2/2025، لە دوای ئەم رێكەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.

كامێرا نوێیەكان بەشێوەیەكی گشتی ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن:-

1/ نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیکلایت.

2/ لێخوڕین بە خێرای زیاتر لەو خێراییەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە تڕافیکلایت لەو کاتەی گلوپی تڕافیکلایت سەوزە.

3/ زیاتر هاتەنە پێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گلوپی تڕافیکلایت سوورە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد پابەندی ڕێنمایەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن.

وێنە: شوێنی كامێرا نوێیەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لە شاری هەولێر:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.