Erbil -0°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 07:59

ڤیدیۆ.. مردووێك لە كاتی وێنەگرتن چاوەكانی دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

لە دیاردەیەكی دەگمەندا مردووێك لە كاتی وێنەگرتن چاوەكانی دەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە جێگەی سەرسوڕمانی ئەو كەسانەی لە مەڕاسیمی ناشتنەكەدا بوون.

رووداوەكە لە كۆماری دۆمینیكان روویداوە و تێیدا مردووێك كە لەناو تابووتدا دانراوە، لە كاتی وێنەگرتندا چاوەكانی جوولەیەك دەكات و كەمێك دەبنەوە.

رووداوەكە دەبێتە جێگەی سەرسوڕمانی ئامادەبووانی مەڕاسیمی ناشتنەكە، بەڵام دواتر دڵنیا دەبنەوە لە مردن و كۆتایی ژیانی و مەڕاسیمەكە بەردەوام دەبێت.

بەشێك لە ئامادەبووان وای بۆ دەچن كە كردنەوەی چاوی مردووەكە پەیوەندی بە رووناكی و فلاشی مۆبایلەكانەوە هەبێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.