بە گوژمەی 90 ملیار دینار و بە درێژایی 10 كیلۆمەتر، دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە (هامڵتۆن).
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە (هامڵتۆن) دوای پێداچوونەوە بە دیزایین و ڕێڕەوی ڕێگاكە، بە درێژایی نزیكەی 10 كیلۆمەتر و بە بڕی 90 ملیار دینار، لەلایەن كۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەست بە كارەكانی كراوە.
لە پڕۆژەكەدا وێڕای چاككردنەوەی ڕێگاكە، كاری نۆژەنكردنەوە و تەواوكارییە پێویستەكان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەكرێت و چەند بەرزە پردێكیش لە شوێنە پێویستەكان دروست دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.