Erbil -0°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 07:58

نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى هيندستان كرد

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سوومێن باكچى باڵيۆزى نوێى هيندستان له‌ عێراق، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى نوێى هيندستان وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵی به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌و په‌يوه‌ندييانه‌ ده‌ڕوانێت.

دۆخى گشتیی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتيى هيندستان له‌ هه‌رێمى كوردستان و جێگره‌كه‌ى ئاماده‌ى بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.