دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا شاندی ڕووسیا یەکەم سەردانی بۆ دیمەشق ئەنجام دا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕووسی RİA، شاندەکەی ڕووسیا گەیشتووەتە دیمەشق.
شاندەکەی ڕووسیا پێکهاتووە لە نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا، ئەلێکساندەر لاڤرینتیێڤ و نوێنەری پوتین بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، میخایل بۆگدانۆڤ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.