Erbil 2°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 08:08

داتابەیسێکی پێشکەوتوو بۆ دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی پەیڕەو دەکرێ

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، سیستەمی داتابەیسی پێشکەوتوو بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی و دامەزراندنی نوێ و پلەبەرزکردنەوە پەیڕەو دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: دامەزراندن لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی دەبێ.

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی |راگه‌یاند: "سەرقاڵی دانانی بەردی بناغەی داتابەیسێکین بۆ بەدیجیتاڵکردنی دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران، ئەمەش ئامرازێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی کاروباری فەرمانبەران و دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی وەزارەتەکانە."

دەشڵێت: "بەپێی پێویستی وەکوو ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، دەسەڵاتمان پێدراوە پڕۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بەڕێوە ببەین، ئەمانە بە دەق لە یاسادا هاتوونە و هەمووی لەسەر ئەو پێوەر و بنەما یاساییانەیە کە لە ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق دەرچوون."

ڕاشیگەیاند: "هەوڵ دەدەین لەسەر بنەمای ئەو یاسایە میلاکاتی وەزارەتەکان دەستنیشان بکرێت کە پرۆسەیەکە لەنێوان ئێمە و وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی زانستی لەسەر بنەمای یاساکان دووبارە پڕۆسەی دامەزراندن بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی کە هێنانی فەرمانبەرە بۆ ناو کەرتی گشتی لەسەر بنەمای زانستی، پسپۆڕی و توانا."

لەبارەی دامەزراندنیشەوە گوتی: "پێشبینی دەکەین سەرووی 100 هەزار کەسێکمان هەبێت لە هەرێمی کوردستان، کە دەرچووی دانەمەزراون، بەپێی پێداویستیی وەزارەتەکان ئیمەیڵیان بۆ دەنێرین، پڕۆفایلیان لای ئێمە دەبێت و دەزانین تایبەتمەندییەکانیان چییە و بۆ چ کارێک گونجاون."

دەشڵێت: "مەبەستی سەرەکییمان لەو سیستەمەدا ئەوەیە دادپەروەری لە دامەزراندن هەبێت و تاکەبنەما پسپۆری و توانا و لێهاتوویی بێت."

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.