Erbil -0°C پێنجشەممە 30 کانوونی دووەم 07:52

ترەمپ خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا قەدەغە کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە واژووکردنی فەرمانێک، خزمەتی ڕەگەزگۆڕاوەکانی لە ناو سوپای ئەمریکا، قەدەغە کرد.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ لە کاتی گەڕانەوەی لە مەیامی بۆ واشنتۆن، ژمارەیەک فەرمانی واژوو کردووە.

یەکێک لەو فەرمانانەی کە سەرۆکی ئەمریکا واژووی کردووە، ھەڵوەشاندنەوەی ئەو سیاسەتەیە کە لەلایەن حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن لەبارەی بە "ھەمەچەشنی و گشتگیری" لە سوپای ئەمریکادا، پەسەندکرابوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەو فەرمانەی کە واژووی کردووە، ئامانج لێی دووبارە ڕێکخستنەوەی سوپای ئەمریکایە.

ھاوکات دۆناڵد ترەمپ لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندمانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەربە کۆمارییەکان ڕایگەیاندووە: "تەنھا ڕەگەزی نێر و مێ لە سیاسەتی فەرمی حکوومەتی ئەمریکادا، ھەیە و گۆڕینی ڕەگەزی تیایدا نییە".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.