Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 03:34

پەیامی پاڵپشتی و پشتیوانيی گەل و حکوومەتی فەرەنسا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کرایه‌وه‌

وەزیری کاروباری پێشمەرگە: ئامانجی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانيی کوردستانییە
کوردستان TV
100%


 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە یـان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسيی یاوەری کرد و باس لە ڕەوشی ئەمنی و سیاسيی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

پرسی چاکسازی و بنیاتنانی دوو ناوچەی سەرکردایەتيی سەربازی، دامەزراندنی 6 فیرقـەی پیادە لە ئێستادا و هەوڵدان بۆ بنیانتانی فیرقەی زیاتر لەژێر سەرکردایەتيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا، تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە بوو.

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند "ئامانجی وەزارەت بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانيی کوردستانییە، کە لەم پێناوەشدا هەوڵەکانمان چڕکردوونه‌ته‌وه‌ و بەردەوام و پێداگرین لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی".

کونسولی گشتیی فەرەنسا، دڵخۆشيی خۆی دەربڕی و پەیامی پاڵپشتی و پشتیوانيی گەل و حکومەتی فەرەنسای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوه‌ و ڕایگەیاند: دڵخۆشین و چاوەڕێین لەمساڵدا وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغی زۆرباش لە پرۆسەی چاکسازی ببڕێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.