Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 01:12

یەکێتیی ئەوروپا وادەی سزا ئابوورییەکانی سەر ڕووسیای درێژ کردەوە

کوردستان TV
100%


یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە.

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە لە برۆکسل، پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.

کالاس گوتی: "وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن لەسەر دووبارە درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ڕووسیا" و، ئاماژەی بەوەیش کرد کە درێژکردنەوەی سزاکان مۆسکۆ بێبەش دەکات لەو داهاتانەی دەبنە هۆی پشتیوانی دارایی بۆ جەنگ.

گوتیشی: "ڕووسیا پێویست باجی ئەو زیانە بدات کە خۆی هۆکارەکەیەتی".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.