Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 00:53

دوای راگەیاندنی ئاگربەست.. زیاتر لە 300 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە غەززە

کوردستان TV
100%

نووسینگەی راگەیاندنی حكوومەت لە غەززە ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد كە تا ئێستا زیاتر لە 300 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە غەززە.

نووسینگەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: دوای 470 رۆژ لە جەنگ، هاووڵاتییانی فەڵەستینی بە لێشاو لە رێگەی هەردوو شەقامی رەشید و سەڵاحەدین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

بڵاویشی كردەوە: بەگوێرەی ئامارەكان تا ئێستا زیاتر لە 300 هەزار ئاوارە گەراونەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە گوتەبێژی بەرگریی شارستانی كەرتی غەززە ئاماژەی بەوەداوە كە دوای راگەیاندنی ئاگربەست و رێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەكان، تا ئێستا نزیكەی نیو ملیۆن ئاوارە لە باشوورەوە گەڕاونەتەوە باكوری غەززە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوو رێكەوتی 20/1/2025 بەفەرمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.