شارەزایەكی كەشناسی پێشنیاری بۆ حكوومەتی عێراق كردووە رەنگی قیڕی شەقامەكان شین بكات بەتایبەت لەو پارێزگایانەی لە وەرزی هاویندا پلەكانی گەرمایان تێدا بەرزە.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت: شینكردنی رەنگی قیڕی شەقامەكان نوێترین چارەسەرەییە بۆ كەمكردنەوەی بەرزی پلەی گەرما.
راشیگەیاند: ئێستا لە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی كە لە هاویندا پلەكانی گەرمایان تێدا بەرزە، رەنگی قیڕی شەقامەكانیان شین دەكەن لەجیاتی رەنگی رەش.
ئاماژەی بەوەش دا: وەك ئاشكرایە كە رەنگی رەش گەرمی و تیشكی خۆر هەڵدەمژێت، بەڵام رەنگی شین تیشكی خۆر و گەرمی دەداتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی تینی گەرما لەسەر شەقام و ناوچەكانی دەوروبەری.
شارەزاكەی كەشناسی گوتیشی كە پارساڵ لە وڵاتی قەتەڕ بەشێوەی تێست چەند شەقامێك رەنگی شین كرا، بینرا كە كاریگەری و جیاوازییەكی گەورە بۆ دابەزینی پلەی گەرما هەیە لە وەرزی هاویندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.