وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری سه‌رجه‌م خانەنشینان له باره‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كاته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوەو تا ئێستا نەیان گەڕاندۆتەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.