بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەواوی ئەو هاوکاریە دەرەکییانەی ئێستا کە لە ڕێگەی وەزارەتەکە و USAIDەوە دابینکراون، هەڵپەسێردراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بڕینی ئەو هاوکارییانە بۆ وڵاتانی دەرەکی بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی سوودمەندی ئەو بەرنامانەی هاوکاری و گونجانی لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئەنجامدراوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاوخشاندنەوە بە هاوکارییەکاندا و ڕێکخستنەوەیان پێویستییەکی ئەخڵاقییە و، پێویستە ئەو خەرجییانەی دەکرێن سوودی بۆ گەلی ئەمریکا هەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هەر لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک، لە 21ی کانوونی یەکەمدا بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە هاوکاریە دەرەکییەکان واژوو کرد.
لە بڕیارنامەکەدا باس لەوە کراوە کە تەواوی وەزارەت و دامەزراوە بەرپرسەکان لە بەرنامەکانی هاوکاری ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی دەرەکی پارەدان بۆ وڵاتانی دەرەوە دەبڕن و، 90 ڕۆژ دانراوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە بەرنامەکە دەگونجێت لەگەڵ سیاسەتی دەرەکی ئەمریکادا.
هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی دەرەکی، هەموو ئەو هاوکاریە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و تەکنیکی و مرۆییانە دەگرێتەوە کە بۆ وڵاتانی دیکە دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.