Erbil 1°C سێشەممە 28 کانوونی دووەم 06:39

پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە شاری دهۆک جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پلانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بۆ زیاتر گرنگیدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە، پرۆژەیەكی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و كۆڵان لە گەڕەكی ئێتویتێ جێبەجێ دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە، لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، پێكهاتووە لە دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی ئێتویتێی شاری دهۆك.
ڕووبەری پرۆژەكە (36٫800)م2 ی قیرتاوكردنە و ئێستاش دانانی قاڵبی كربستۆنی پرۆژەكە تەواو بووە و ڕێژەی ئەنجامدانی كارەكانی گەیشتووەتە زیاتر لە 35% و كاركردنیش تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.
جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شاری دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك (دەوروبەری دهۆك) لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.