Erbil 1°C سێشەممە 28 کانوونی دووەم 06:20

په‌رله‌مانی عێراق: ده‌بێت چه‌ك له‌ ده‌ستی گروپه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ربهێندرێت

کوردستان TV
100%


لە کاتێکدا بەغدا دەیەوێت رێڕەوی دیپلۆماسی خۆی لە ناوچەکەدا دابڕێژێت و دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان سنووردار بکات، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، روونی کردەوە کە لاوازبوونی نفوزی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری نەرێنی نابێت له‌سه‌ر ئێمه‌.

مه‌نده‌لاوی به‌ رۆیته‌رزی رایگه‌یاند كه‌ "عێراق دەستی کردووە بە گێڕانی رۆڵی سروشتی خۆی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا، هەرچەندە ئێران دراوسێیەکە و پەیوەندییەکی مێژوویمان لەگەڵدا هەیە، بەڵام هەڵکەوتەی جوگرافیمان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بابەتی جیاوازن."

مەندەلاوی کە ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانە کە کۆمەڵێک سیاسەتمەداری باڵای تێدایە کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ ئێرانەوە هەیه‌ و سەرۆکی هاوپەیمانی بنەڕەتی عێراق کە پەرلەمانتارانی تێدایە، گوتی سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت گرنگە و هیوای خواست جێبەجێ بکرێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە کێشەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان کاتی دەوێت بەڵام ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌ بەرژەوەندیی سیاسی و ئابوورییەکان دایه‌ .

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات لایەنە هاوپەیمانەکانی تاران رازی بکات چەکەکانیان دابنێن.

ئەم هەڵوێستەی عێراقی بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان پاش گۆڕانکاری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هات کە ده‌وترێت هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەکە تووشی گورزێکی گەورە بوون لەوانە رووخانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و شكستی دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە لوبنان لە رووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

بەغدا کە هاوپەیمانی واشنتن و تارانە هەوڵ دەدات خۆی لە ناسەقامگیریی لاوازی وڵاتەکە بپارێزێت و تەرکیز بکاتە سەر بنیاتنانەوەی دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و ململانێ و توندوتیژی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.