ژماره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه روویاندا و له هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێكرا و شارێكی كوردستانی ئێرانی هه‌ژاند.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 27ی1ی2025، ژمارەیەک بومەلەرزە لە سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێران روویاندا.
لە شاری قه‌سری شیرینی پارێزگای کرماشان له كوردستانی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،1 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی 5،1 پلە بووە و ناوەندەکەی شاری قەسری شیرینی سەربە پارێزگای کرماشان بووە، کاتژمێر 4:32 خولەک بەکاتی تاران ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی هەشت کیلۆمەتر ڕوویداوە.
پارێزگاری كرماشانیش بڵاویکردەوە کە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵی نەکەوتووەتەوە.
دواتر، دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی 3.0 و 3.1 پلە بەپێوەرى رێختەر له‌ناوچه‌كانی ئاماژه پێكراو روویانداوه ، كه له كوردستانی ئێران و له هه‌رێمی كوردستان له گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و كه‌ركوك خه‌ڵك هه‌ستیان پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.