Erbil 17°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 15:12

لە بۆشایی ئاسماندا دەنگێك تۆمار كراوە.. ئەگەر هەیە دەنگی بوونەوەرانی ئاسمانی بێت

کوردستان TV
100%

لە بۆشایی ئاسماندا دەنگێك تۆمار كراوە كە هاوشێوەی دەنگی باڵندەكانە، زاناكان لەو باوەڕەدان ئەمە دەنگی بوونەوەرە ئاسمانییەكان بێت.

دەنگەكە بە ئامێرێكی تایبەتی ئاژانسی ناسای ئەمەریكی تۆماركراوە كە لە ساڵی 2015 بۆ بۆشایی ئاسمان نێردراوە.

رۆژنامەی "نیۆیۆڕك پۆست" ئاماژە بەوە دەكات كە دەنگەكان لەشێوەی شەپۆڵە و بە دەنگی باڵندە لەشێوەی كۆڕس دەچێت.

ئاماژە بەوەشدراوە كە دەنگەكان لە قوڵایی بۆشایی ئاسمان تەنانەت لەنزیك هەسارەی موشتەری و زوحەل تۆماركراون.

زاناكان بەهۆی ئەم دەنگانەوە پێشبینییەكانیان بۆ ئەگەری هەبوونی بوونەوەری ئاسمانی لە دەرەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بووە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.