بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو كورتە ڤیدیۆیەی لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان بڵاوبوویەوە، قایمامی سەلمان داوای لێبوردنی لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و گەلی كورد كرد و بەڵێنیشی دا رووداوی لەمشێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
چەند رۆژێك پێش ئێستا لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ڤیدیۆی چەند هاووڵاتییەكی عەرەب بڵاوبوویەوە كە لەنێو گرتووخانەی نوگرەسەلمان لەگەڵ گۆرانی هەڵدەپەڕن، ئەمە بووە هۆكاری توڕەكردنی كەسوكاری زیندانیان و ئەنفالكراوان.
بۆ ئەم مەبەستە تەكلیف كامیل قایمقامی سەلمان لەنێو گرتووخانەكە پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و تێیدا داوای لێبوردنی لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و گەلی كورد كرد.
قایمقامی سەلمان جەختی كردەوە كە ئەوەی روویداوە بێ ڕێزی و نابەجێیە و بەهیچ شێوەیەكی رێگە بە دووبارەبوونەوی ئەم جۆرە رووداوانە نادەن.
ئاماژەی بەوەش دا كە بەفەرمی پارێزگاری موسەننا دەست بە لێكۆڵینەوەكان كراوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.