Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 03:02

سبەی بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی كوردستان بارانبارین دەست پێ بكاتەوە، بەڵام بارانبارینەكە گشتگیر نابێت و چەند ناوچەیەكی دیاریكراو بە بڕی جیاواز دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە سبەی پێنجشەممەوە لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ درەنگانی شەوی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".

راشیگەیاند "لە سبەیەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی هەڕەمەکی لاواز بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

هەروەها رایگەیاند "بارانبارینەكە زیاتر ناوچەكانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و هەندێك لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و سلێمانی دەگرێتەوە، بارانەكەش بەبڕی جیاواز دەبێت، لە هەندێك شوێن نمەباران دەبێت و لە هەندێك ناوچەی دیكە بارانی مامناوەند دەبێت".

سەبارەت بە بەفربارینش، شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا "لە حاجی ئۆمەران و هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.