Erbil 6°C چوارشەممە 05 شوبات 07:37

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێك لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان بڵاو كردەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درا.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاند "ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف".

سەرۆك بارزانی هەروەها رایگەیاند "هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستییانە كە بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجامدراوە".

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە "پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان.

ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.

هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.

مسعود بارزانی

21ی كانوونی دووەمی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.