Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 20:04

گیانلەدەستدانی 16 کەس و بێسەروشوێن بوونی هەشت کەسی دیکە بەهۆی لافاو و هەرەسی خاک لە ئیندۆنێزیا راگه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%


لە دوورگەی جاڤا لە ئیندۆنێزیا، بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروست بوونی لافاو و ڕوودانی هەرەسی خاک، 16 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوەندی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا بۆ کارەسات، لە دوورگەی جاڤا بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو و هەرەسی خاک ڕوویداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هێواشی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو کارەساتەدا 16کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون. 11 کەسیش کە ڕزگاریان بووە لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.