Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 15:24

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می بودجه‌ و ژمارەیەک پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

100%


فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی1ی2025 په‌رله‌مانی بڵاو كرده‌وه‌.

 به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، بریتییه‌ له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، كه‌ له‌ دوو مادده‌ پێكهاتووه‌ و پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری نوێنه‌رانی کوردە.

بڕگه‌ی دووه‌م، ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر مادده‌كانی 2 و 10 له‌ پێشنیازه‌یاسای باری كه‌سێتی ژماره‌ 188ی ساڵی 1959، کە ئەم پرۆژە یاسایە داواکاری شیعەکانە، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خاوەندارێتی موڵكە داگیرکراوەکان بۆ خاوه‌نه‌ ڕەسەنەكانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بڕیارەکانی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتیی به‌عس، كه‌ ئه‌ویش له‌ 5 مادده‌ پێكهاتووه‌.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی  دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبووردنی گشتی ژماره‌ 27ی ساڵی 2016، كه‌ له‌ 2 مادده‌ پێكهاتووه‌، کە ئەم پرۆژەیاشیان داواکاری سووننەکانە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.