سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریكا كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە.
ئەمشەو دووشەممە لە ڕێوڕەسمێكدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا (كۆنگرێس)، دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی وەك 47ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بوو.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم".
راشیگەیاند "هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە".
I congratulate @realDonaldTrump and the American people on his inauguration as president of the United States. The Kurdistan-US strategic partnership and the bond among our people and armed forces remains strong -mb.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 20, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.