Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:44

هەرێمی کوردستان بەشداری لە گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ دەکات

کوردستان TV
100%

بڕیار وایە لە  25 تا 31ی كانوونی دووەمی 2025 لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ، 48ـەمین خولی پانۆرامای خولی گشتگیری ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ (UPR) بەڕێوە بچێت و تێیدا گفتوگۆی راپۆرتی چوارەمی کۆماری عێراق دەکرێت، لەم گفتوگۆیانەدا کە شاندێکی حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی شاندی کۆماری عێراق بەشداریی تێدا دەکات، نوێنەرانی زیاتر لە (100) وڵات، ئەندامانی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەتمەند لە بواری مافەکانی مرۆڤ ئامادە دەبن.

سەبارەت بە بەشداریکردنی حکوومەتی هەرێم لەم گفتوگۆیانەدا، د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: تيشك دەخرێتە سەر ئەو پێشکەوتن و هەنگاوانەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان بەپێی راسپاردەکانی پانۆرامای خولی گشتگیر (UPR) لە هەرێمدا ئەنجامدراون لە بارەی پێوەرەکانی حوکمڕانیی باش و خۆگونجاندن لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە پرۆسەی حوکمڕانیدا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئەوەشی ڕایگەیاند: لە میانی گفتوگۆکان، ڕوونکردنەوە دەربارەی پرۆسەی جێبەجێکردنی راسپاردەکانی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوەیەکگرتووەکان لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم پێشکەش بە نوێنەرانی وڵاتان، ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکان دەکرێت دەربارەی پابەندبوون بە رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە ماوەی ڕابردوودا و ئاستی پابەندبوونی هەرێم بەو پڕەنسیپانە.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بە گرنگی پانۆرامای خولی گشتگیر کرد  و لەمرووەوە رایگەیاند: پانۆرامای خولی گشتگیر میکانیزمێکی نوێی مافی مرۆڤە کە هەر چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، بەپێی ئەو میکانیزمە هەر وڵاتێکی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت ڕاپۆرتێک لەسەر پابەندبوونی خۆی بە مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا پێشکەش بکات کە پێی دەوترێت (ڕاپۆرتی نیشتمانی)،لە گفتوگۆکان هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی وڵاتەکە دەکرێت سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ.

لە کۆتایی گفتوگۆکاندا ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاسپاردەی گشتگیر پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام دەکات لە هەموو بوارەکاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.