شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان له به‌غدایه.
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری له شاری به‌غدایه و بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی1ی2025، بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی كێشەكانی شایسته داراییه‌كان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كۆببنه‌وه.
ئامانج لەسەردانەکەی شاندی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.