بزووتنەوەی حەماس وادەی وەجبەی دووەمی ئازادكردنی دیلەكانی ئیسڕائیلی راگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە سێ دیلی ئازاد كردبوو.
فەرماندەیەكی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی (فڕانس پرێس)ی راگەیاندووە: شەوی شەممەی داهاتوو وەجبەیەكی دیكەی ئازادكردنی دیلەكانی ئیسڕائیل ئەنجام دەدەین.
راشیگەیاند: پڕۆسەكە لە چوارچێوەی رێككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتژمێر 11:15ی پێش نیوەڕۆوە بەفەرمی ئاگربەست لە غەززە لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەچوارچێوەی رێككەوتن و ئاگربەستەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سێ لە دیلەكانی ئیسڕائیل ئازاد كران كە ئەوانیش پێكهاتبوون لە سێ ئافرەتی گەنج.
بڕیاریشە لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو سێ دیلە، ئیسڕائیل 90 دیلی فەڵەستینی لە گرتووخانەكان ئازاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.