Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:09

توركیا ژمارەیەك زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای پێشكەش بە قوتابییانی هەرێمی كوردستان كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند كە وڵاتی توركیا ژمارەیەك زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای پێشكەش بە قوتابییانی هەرێمی كوردستان كرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامى سەردانى ساڵى ڕابردووى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وڵاتى تورکیا و بەسەرکردنەوەى دامەزراوەکانى ئەو وڵاتە و ئەنجامدانى لێکگەیشتنى هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و پێشکەشکردنى زەمالەى خوێندن بە فێرخوازانى هەرێمى کوردستان، وڵاتى تورکیا 13 کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارى جیا جیا پێشکەش بە وەزارەتەکەمان کردووە.

بڵاویشی كردەوە: بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم وەزارەتەکانى دیکە ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن داواکارى بۆ پێشکشەکردنى ئەم زەمالەیە پێشکەش بکەن، داواكارییەكەش بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت:-

-  هەشت کورسی بۆ دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

-  پێنج کورسی بۆ وەزارەتەکانی دیکە.

هەر کەسێک سەرباری مەرج و ڕێنماییەکانی زەمالەى تورکیا، مەرجەكانی خوێندنی تێدابێت و ئارەزووی خوێندن لە وڵاتی تورکیای هەبێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر كلیك لەسەر ئەم (لینكە) بكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.