Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:53

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: لە نزیکترین خاڵداین بۆ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە

100%


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، مەجید ئەنساری بڵاویکردەوە کە لە نزیکترین خاڵداین بۆ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە دەوحەی پایتەخت، ئەنساری باسی لەوە کرد کە گفتوگۆکردن لە بارەی دوایین وردەکارییەکانی دانوستانەکانی دەوحە لە بارەی گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە درێژەیان هەیە.

ئەنساری باسی لەوە کرد کە ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە ڕادەستی لایەنی حەماس و ئیسرائیل کراوە و، سەختییەکان سەبارەت بە کێشەکانی نێوان لایەنەکان نەماوە و، دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنییدان و، گەشبینین لە بارەی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەنساری ئاماژەی بەوەیش کرد کە لە نزیکترین خاڵداین بۆ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و، ڕایگەیاند: دوای ماوەیەکی زۆر کورت لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.