Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:37

نەتانیاهۆ: لە ئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنی غەززە رادەگەیەنرێت و دیلەكان ئازاد دەكرێن

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل جەختی كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنی غەززە رادەگەیەنرێت و سەرجەم دیلەكانیش ئازاد دەكرێن.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ كۆمەڵێك لە ماڵباتی دیلەكان كۆبووەوە.

نەتانیاهۆ لە میانەی دیدارەكەدا بە ماڵباتی دیلەكانی گوت: رەنگە چەند كاتژمێرێكی دیكە یاخود چەند رۆژێكی تر رێككەوتنی غەززە رابگەیەنرێت.

دڵنیایشی دایە ماڵباتەكان كە سەرجەم دیلەكان ئازاد دەكرێن و دەگەڕێنەوە نێو باوەشی خۆشەویستانیان.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش دا كە رێككەوتنەكە لە چەند قۆناغێك پێكدێت و لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بەفەرمی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جەختیشی كردەوە كە تا ئازادكردنی سەرجەم دیلەكان لە غەززە ناچنە دەرەوە و بەرەكانی جەنگ چۆل ناكەن.

لای خۆشیانەوە ماڵباتی دیلەكان داوایان لە نەتانیاهۆ كرد پەلە بكەن لە ئەنجامدانی رێككەوتنەكە بۆ ئەوەی هەرچی زووە دیلەكان بگەڕێنەوە و ئازاد بكرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.