دەستەی کەشناسی ئەمریکا ھۆشداری دایە دانیشتووانی شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری لەوەی، پێشبنی دەکرێت لەگەڵ ئەو ئاگرەی کە لە 7-1-2025، لە دارستانەکانی شارەکە کەوتووەتەوە، توندەبا ھەڵبکاتەوە.
بەرپرسانی دەستەکە ئاماژەیان بەوەداوە، ھۆشداری "ئاڵای سوور" کە لە دوێنێ دووشەممەوە لە شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری ڕاگەیاندراوە، بەھۆی ھەڵکردنەوەی توندەبا و دابەزینی ئاستی شێ تا ڕۆژی چوارشەممە، بەردەوام دەبێت.
ھەروەھا ڕاشیانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت خێرایی با لە ڕۆژی سێشەممە، بگاتە 70 بۆ 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،
لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەوە، ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەھۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 23ی دیکەش بێ سەروشوێن بوون و37 ھەزار دۆنم زەوی، سووتاوە.
هەروەها مەزەندە دەکرێت، زیانی ئابووری ئاگرکەوتنەوەکەی شاری لۆس ئانجلس لە 250 ملیار دۆلار بۆ 275 ملیار دۆلار بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.