Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 03:05

وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو باشترکردن و گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی وێستگەی نوێی کارەبای 132کەی ڤیی کەلار کە لە ئێستادا لە تەواوبوون دایە.

پرۆژەکە کارەکانی تەواو بووە و بەشێکی زۆری کێشەکانی کارەبای گەرمیان، لەوانە کێشەی کەمی ڤۆڵتیەی ناحیەکانی نەوجول و پێباز چارەسەر دەکات.

پرۆژەی وێستگەی نوێی کەلار بە تێچووی زیاتر لە 21 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و دەچێتە چوارچێوەی دەیان وێستگەی دیكەی گواستنەوە و گۆڕینی كارەبا، كە لە پارێزگە و شار و شارۆچکەكانی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دراون و ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە گواستنەوەی وزەی كارەبا و دابەشكردنی بەسەر شار و شارۆچکەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەش لە بواری ژێرخانی كارەبا، بە تایبەتی لە كەرتی گواستنەوە و دابەشكردن، تا ڕادەیەكی باش تواندراوە ئەم ژێرخانە بنیات بنرێتەوە. 

لە ماستەرپلانی وەزارەتی كارەباشدایە چەندین وێستگەی دیكەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بنیات بنێت، بە تایبەتی لەو شوێنانەی كە لەئێستادا بە وێستگەی مۆبایل ئەو بۆشاییە پڕكراوەتەوە و چارەسەری كێشەی ڤۆڵتییە و بارزۆری كراوە.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.