Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:34

کۆشکی سپی: رەنگە ئەم هەفتەیە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بکرێت

100%


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نزیکن لە ئاگربەست لە غەززە و ڕەنگە ئەم هەفتەیە ئاگربەستەکە بکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی، سولیڤان هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی دەرەکی ئیدارەی بایدن کرد.

سولیڤان باسی لەوە کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتیوانییەکی بەهێزیان پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە و دوژمنەکانی وەک ئێرانیشیان زۆر لاواز کردووە.

هاوکات سولیڤان زۆر بە دڵخۆشی باسی لە پرۆسەی ئاگربەست لە غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "زۆر نزیکبووین لە ڕێککەوتنی ئاگربەست. ڕەنگە ئاگربەستەکە ئەم هەفتەیە تەواو بکرێت. بەڵێنێک نادەم یان پێشبینەیک ناکەم، بەڵام هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەمە دەدەین".

سولیڤان ئەوەیشی خستەڕوو کە بەهۆی ئەو ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە کەشێک دروست دەبێت کە دیلەکان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، بڕێکی زۆر هاوکاری دەچێتە غەززە و ڕێگاش لەبەردەم پرۆسەی سیاسیی دەکرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.