ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ئاگرەی ماوەی چەند ڕۆژێکە شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 24 کەس.
پزیشکی دادوەری ناوچەی لۆس ئانجلس داتاکانی لە بارەی ژمارەی ئەو کەسانە نوێ کردەوە کە لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 24 کەس، لەوانەیش 16یان لە ئیتن و هەشتیان لە پالیسادیس بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە 16 کەس بێسەروشوێنن و، ڕەنگە ژمارەکە ڕوو لە زیادبوون بکات.
لەلایەکی دیکەوە، فەرمانی گواستنەوەی 150هەزار کەس بۆ شوێنی ئارام دەرکراوە و، زیاتر لە 700 کەسیش لە خەڵکی ناوچە لە پەناگاکاندا نیشتەجێ کراون.
بەرپرسانی کەشناسی باس لەوە دەکەن کە ئەو توندەبایەی ئاگرەکەی تاوداوە، هەتا ڕۆژی 15ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.