Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:23

نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای حەسەكەی سووریا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە د. حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی رۆژئاوا لە بارەگای بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی سەردانی پارێزگای حەسەكە و شاری قامیشلۆی لە وڵاتی سووریا كرد.

هەر ئەمڕۆ ئێوارە لە پارێزگای حەسەكە، د. حەمید دەربەندی نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا د. حەمید دەربەندی پەیامی سەرۆك بارزانی گەیاندە مەزڵوم عەبدی كە یەكڕیزی ماڵی كورد و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئالەنگارییەكانی ئێستای سووریایە.

لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی كردووە، هەروەها جەختی لەوە كردۆتەوە كە قۆناغی ئێستای سووریا پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەنەكانی كوردستان هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە سووریا.

هەر لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ سووریا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لە شاری قامیشلۆ لەگەڵ سەركردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كۆ دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.