ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداویكی هاتوچۆ لە شارۆچكەی كفری، مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەست دا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێکی دووتەنی لە شارۆچكەی کفری، گەنجێک بە سەختی بریندار ببوو.
بڵاویشی كردەوە: گەنجەكە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچكەی کەلار، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، دانیشتووی شارۆچكەی کفرییە و تەمەنی 15 ساڵە، تەرمەکەی گەیەنراوەتە پزیشکی دادی لە کەلار و لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.