نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی1ی2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ د. عەبدولـله‌تیف جەمال ڕەشید، سه‌رۆكکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که، تاوتوێ کران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره فیدراڵییه‌کان و تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکان بەپێی یاسا و دەستوور و دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرده‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی سەردانەکانی نێوان لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێگەیشتنی هاوبەش و بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگی بنیاتنەر و کارا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کان.
نێچیرڤان بارزانی داکۆکی له پێویستیی دابینکردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدراڵه‌وه کرد و دووپاتی کرده‌وه که لێکگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، یارمەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رکۆماری بۆ کرد بۆ په‌رۆشییان و به‌دواداچوونی پرسه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.