لە شاری لۆس ئانجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، بەهۆی ئەو ئاگرەی دارستانی شارەکەی گرتووەتەوە کە بەکاریگەری توندەبا کە خێراییەکەی گەیشتووەتە 80 کم لە کاتژمێرێکدا تەشەنەی سەندووە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی نزیکەی 33 هەزار کەس بۆ شوێنی دیکە.
حاکمی کالیفۆرنیا، گاڤین نیوسۆم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە درێژەی هەیە و، باری لەناکاو لە لۆس ئانجلس ڕاگەیاندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.