Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:03

هه‌ولێر..ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/1/2025، مه‌راسیمی چله‌ی هونه‌رمه‌ندی توانای كورد زایه‌ر عه‌بدوڵا له‌ هۆڵی پێشه‌وا له‌ شاری كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. 

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد مامۆستا زایه‌ر عه‌بدوڵا، یه‌كێك بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ تواناكانی كوردستان كه‌ له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره‌ و زیاتر له‌ 50 ساڵ له‌ بواری نواندندا كاری ده‌كرد، زایه‌ر عه‌بدوڵا له‌ ته‌مه‌نی 66 ساڵان و له‌ رێكه‌وتی 23/11/2024 دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و پارێزگای هه‌ولێر مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هونه‌ری زه‌نێ ئاماده‌كراوه‌ له‌سه‌ر كار و به‌رهه‌م و ژیانی زایه‌ر عه‌بدوڵا، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین چالاكی دیكه‌ بۆ به‌رز راگرتنی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت.

ساڵی 1958 له‌ ‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌ ته‌یراوه‌ ته‌واو كردووه‌، ساڵی 1972 كاتێك مامۆستا (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان و ته‌حسین ته‌ها) له‌ چالاكی قوتابخانه‌كان بوونه‌ سه‌ردانی ناوه‌ندی جمهوری ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌ڵیده‌بژێرن و له ‌شانۆی (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی) به‌شدار ده‌بێت له‌نووسینی حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامی و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌سپێكی كاری هونه‌ری، ساڵی 1981 له‌دوا قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌سازی بووه‌ له‌لایه‌‌ن ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كرێ‌ له‌سه‌ر ڕێكخستنی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) كه‌ ئازاد ده‌كرێت له‌خوێندن فه‌سڵ ده‌كرێت‌، هونه‌رمه‌ند له ‌پۆلی (5) ی سه‌ره‌تایی بووه‌ له‌ چایخانه‌ كاری كردووه‌ پاره‌ی ڕۆژانه‌كه‌ی ده‌كرده‌ ده‌خیله‌و كتێبی پێده‌كڕی، زاهیر عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (شیرین سابیر) كردووه‌، هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ بینینی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كان و دراما و شانۆگه‌رییه‌ كوردییه‌كان سه‌رسام بووه‌ و وای لێهات بێته‌ مه‌یدانی هونه‌ر و یه‌كه‌م مامۆستای هونه‌رمه‌ند (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) بووه‌، له‌ شانۆگه‌ری (هه‌بو نه‌بو) سه‌ره‌تا ڕۆڵی قوماش فرۆشی هه‌بووه‌ جوانه‌ مه‌رگ هونه‌رمه‌ند ڕۆڵی (ئۆمه‌ر چاوچنۆكی) بینیوه‌ به‌ڵام مه‌رگ ڕێی پێنه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆن به‌شدار بێت بۆیه‌ له‌ شوێنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا ڕۆڵه‌كه‌ی بینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی قوماش فرۆشیش هونه‌رمه‌ند (قاسم عه‌زیز) بینی، دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 یه‌كه‌م بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌ بووه‌، ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر  - زه‌یتونه‌ بووه‌.
ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی: (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی 1972) (خۆتان بگرن هات 1979) (هه‌بو نه‌بو 1980) (ماله‌ی سه‌رگرده‌كه‌ 1981) (محه‌مه‌د و سێوێ 1981) (سورمه‌خان 1983) (گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان 1983) (قه‌ڵای دم دم 1984) (خانه‌دان 1984) (ئاسكه‌ 1985) (گوڵی نهێنی 1986) (ماڵی نوێ 1986) (خاتو كڵاوزه‌ر 1987) (كۆلاره‌ 1987) (كه‌ونه‌ ده‌ركه‌ 1989) (گوڵاڵه‌) (قه‌ره‌ج 1989) (مه‌ڕانه‌ 1989) (زوله‌یخا 1989) (به‌رنامه‌ی زووم زووم 1992 – 1995) (كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ 1993) (به‌رنامه‌ی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌) له‌ تیڤی كوردسات/ شاره‌كه‌مان 2007) (شه‌وچرا) (حه‌سه‌نه‌ فه‌ندی) (سێ چاو) (هاوارێك له‌ حاجی قادری كۆیه‌ دواكاریشی درامای (ئه‌دیابین) كه‌ به‌رهه‌می كوردستان تیڤی بوو له‌ مانگی ره‌مه‌زان په‌خش كرا.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.