Erbil 15°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 13:04

سۆران.. لە ساڵی 2024دا بە گوژمەی زیاتر لە 52 ملیۆن دینار 86 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكراون

کوردستان TV
100%


لە ساڵی 2024دا، تەنیا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران، واتە دەوربەری سەنتەری شاری سۆران، (86) پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە (52 ملیار و 613 ملیۆن دینار) جێبەجێکراون یان ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە.
لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان (3) پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە (26 ملیار و 853 ملیۆن دینار) جێبەجێكراون.
هەروەها لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (39) پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی (٧،١٣٦،٢٥٠،٠٠٠)دینار، جێبەجێکراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆرانیش (40) پڕۆژە بە گوژمەی (١٧،١٤٦،٠١٠،٧٠٠) دینار ڕەزامەندیان لەسەر وەرگیراوە. هاوكات لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی (4) پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕەزامەندیان لەسەر وەرگیراوە.
سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران (22) سەرۆكایەتیی شارەوانی لەخۆدەگرێت كە كەوتوونەتە دەرەوەی سەنتەری شاری سۆرانەوە، بە گشتی ئەو پرۆژانەی لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری هەر 22 شارەوانییەكەدا جێبەجێكراون یان ڕەزامەندیان بۆ وەرگیراوە (86) پڕۆژەی خزمەتگوزارین بە گوژمەی زیاتر لە 52 ملیار و 613 ملیۆن دینار.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.