Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:59

قایمقامى ناوەنديی هه‌ولێر: ساڵی رابردوو 105 تۆن دەرمان و 159 تۆن خۆراک بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ژینگە لە ناو براون

کوردستان TV
100%


قایمقامى ناوەنديی هه‌ولێر، داتا و زانیاریى و کار و چالاکییەکانی ساڵی 2024ى سنوورى قایمقامیەتى ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/1/6، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى ناوەنديی هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکان، سەبارەت بە داتا و زانیاریى و کار و چالاکییەکانی سنوورى قایمقامیەت، تیشکى خستەسەر هەموو ئەو کارانەى کە لە ساڵی ڕابردوو 2024، لەلایەن لیژنەکانى قایمقامیەت بە هاوبەشى لەگەڵ فەرمانگە و لایەنەپەیوەندیدارەکان ئەنجامدراوە.
قایمقامی ناوەنديی ، سەبارەت بە کۆى گشتیى ئەو خۆراک و کاڵا بەسەرچووانەی کە لە ساڵی 2024 دا، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دەستی بەسەرداگیراوە، ڕایگەیاند: (105) تۆن دەرمان و (159) تۆن خۆراک بوون سەرجەمى بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ژینگە لە ناو براون، گوتیشى، هەموو ئەو شوێن و جێگایانەشی وەک مارکێت، کۆگا، هۆتێل، خواردنگە، ئارایشتگا و چەندان شوێنی دیکە کە سەرپێچییان ئەنجامداوە و پابەندى ڕێنمایی تەندروستی نەبوونە و بەڵگەنامەی پێویستیان نەبووە داخراون.
ئاشکراشى کرد، ئەو تاقیگە، دەرمانخانە، نۆرینگە، سەنتەرە جوانکارییانەی کە لە ساڵی 2024دا داخراون، (234) شوێن بوونە، ڕاشیگەیاند: "سوپاس بۆ بازگەکان و هۆبەی ئابووری، کە بەردەوام لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامییەت هاوکار و هەماهەنگ بوونە."
دووپاتیشیکردەوە، لیژنەکانى قایمقامیەت لەگەڵ کوالێتی کۆنترۆڵ بەردەوامن لە پشکنین بۆ دەرمانخانە و کۆمپانیاکانی دەرمان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئێستا ڕیژەی دەرمانی قاچاخ زۆر کەمى کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.