شه‌وی رابردوو، شه‌پۆڵێكی به‌فربارین ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتووچۆ له هه‌ندێك شوێن دروست بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌ستنی رێگه و دروستبوونی شه‌خته، رێگه‌ی زینی وه‌رتێ گیراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له لۆفه‌كانی ئازادیی شه‌قامی سه‌ره‌كیی چۆمان بۆ حاجی ئۆمه‌ران، به‌هۆی به‌فربارین و دروستبوونی شه‌خته، ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروستبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.